ماکرۆن : ڕووسیا بۆتە هەڕەشە بۆ سەر فەڕەنسا و ئەورووپا؛ ئێمە دەمانەوێت ئەمریکا بەردەوام بێت لە پشتگیریکردنمان.
پەیامی کورد ... ماکرۆن : ڕووسیا بۆتە هەڕەشە بۆ سەر فەڕەنسا و ئەورووپا؛ ئێمە دەمانەوێت ئەمریکا بەردەوام بێت لە پشتگیریکردنمان.
ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند: ڕووسیا بووەتە هەڕەشە بۆ سەر فەڕەنسا و ئەورووپا و دەمانەوێت ئەمریکا بەردەوام بێت لە پشتیوانیکردنمان.
بە پێی ڕاپۆرتێک ، گرینگترین لێدوانەکانی ماکرۆن لە ووتارەکەی ئەم دواییەیدا بەم شێوەیەن:
پێویستە ووڵاتانی ئەورووپا ئامادەبن بۆ بەرگریکردن لە خۆیان و ئێمەش خەرجییەکانی بەرگری زیاد بکەین.
هیوادارین ترامپ ڕازی بکەین کە باج لەسەر کاڵا ئەورووپیەکان نەسەپێنێت.
ئێمە دەمانەوێت ئەمریکا لەگەڵمان بوەستێت.
داهاتووی ئەورووپا لەلایەن ئەمریکاوە دیاری ناکرێت و ئێمەش ئامادەین بۆ هەموو سیناریۆیەکان، بە ئەمریکا یان بەبێ ئەمریکا.
مانەوە وەک بینەر لەم جیهانە مەترسیدارەدا شێتییە.
دیاریکردنی چارەنووسی ئەورووپا لە ئەستۆی واشینتۆن و مۆسکۆ نییە.
فەڕەنسا هەفتەی داهاتوو سەرۆک ئەرکانی سەربازی ئەو ووڵاتانە کۆدەکاتەوە کە ئامادەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاشتی لە ئۆکراین
ئەم بابەتە 45 جار خوێندراوەتەوە