ماکرۆن ڕەتیکردەوە دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی فەڕەنسا کشاندبێتەوە

پەیامی کورد   ...   ماکرۆن ڕەتیکردەوە دەست لە پۆستی سەرۆکایەتی فەرەنسا کشاندبێتەوە

سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند : بەم نزیکانە سەرۆکوەزیرانی نوێ دەناسێنم. ئەولەویەتی سەرەکی حکوومەتی نوێ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بوودجەی ساڵی 2025 دەبێت لە پەرلەمان.
دوای ڕووخانی حکوومەتی فەرەنسا، ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆکی فەڕەنسا ڕایگەیاند کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆک وەزیرانی نوێ ڕادەسپێرێت و ڕەتیشیکردەوە دەست لەکار بکێشێتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک ، بە پشت بەستن بە ئاژانسی فرانس پرێس ەوە ، شەوی پێنجشەممە لە ووتارێکدا کە ئاراستەی فەرەنسییەکان کردبوو، ماکرۆن داوای دەست لەکارکشانەوەی لە پۆستی سەرۆکایەتی ووڵاتەکەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە تا کۆتایی خولی سەرۆکایەتییەکەی لە ساڵی ٢٠٢٧دا لە پۆستەکەیدا دەمێنێتەوە.

ناوبراو کاردانەوەی لە بەرامبەر ئەو کارەی پارت و یاسادانەرانی ڕاستڕەوی تووندڕەو و چەپ لە پەرلەمان بۆ دەنگدان بە بێ متمانەیی بە حکوومەتەکەی میشێل بارنیە، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا تۆمەتبار کرد و تۆمەتباری کرد بە پێکهێنانی "بەرەیەکی دژ بە کۆمار" بۆ ڕووخاندنی حکوومەت.

ماکرۆن کاندیدی نوێی بۆ سەرۆکوەزیران و سەرۆکی حکوومەت ئاشکرا نەکرد، بەڵام ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سەرۆکوەزیرانی نوێ ڕادەگەێنێت.

لە هەنگاوێکی بێ وێنەدا، پەرلەمانتارانی فەرەنسا شەوی چوارشەممە دەنگیان بە سەندنەوەی متمانە لە دژی میشێل بارنیەر، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا دا و حکوومەتی ئەو ووڵاتەیان هەڵوەشاندەوە.

ئەمە یەکەم جارە لە دوای ساڵی ١٩٦٢ەوە کە ئەنجوومەنی نیشتمانی فەرەنسا بەم شێوەیە دەنگ بدات بۆ ڕووخاندنی حکوومەت.

دەنگدانەکە زەربەیەکی لە ماکرۆن دا کە لە مانگی ئەیلولدا، نزیکەی ٩٠ ڕۆژ پێشتر، دوای هەڵبژاردنی خێرا، بارنیەری وەک سەرۆکوەزیرانی داناوە.

یاسادانەران ناڕازی بوون لە پەسەندکردنی بارنیەر بۆ بوودجەی نیشتمانی ساڵی ٢٠٢٥ بەبێ ئەوەی دەنگ لە پەرلەماندا هەبێت.

هەروەها ڕەخنەگرانی بارنیەر لە پەرلەمان تۆمەتباریان کردووە بەوەی کە حکوومەتێکی "بێ شەرعیەتی دیموکراسی" سەرکردایەتی دەکات.


ئەم بابەتە 97 جار خوێندراوەتەوە