ماکرۆن یش وازی لە هیوای بە ترامپ هێنا 

پەیامی کورد   ...   ماکرۆن یش وازی لە هیوای بە ترامپ هێنا 


ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەڕەنسا کە بە پەیوەندییە دۆستانەکانی لەگەڵ دۆناڵد ترامپ هاوتا ئەمریکییەکەی ناسراوە، ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە واشینتۆنی بەجێهێشتووە و "هیوایەکی کەمی هەیە" بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر کێشەکانی گومرگی.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، ماکرۆن کە دوای تەواوکردنی گەشتەکەی بۆ واشنتۆن گەشتی بۆ پورتوگال کرد، ڕایگەیاند، ئەورووپییەکان ووڵامی باجەکانی ئەمریکا دەدەنەوە لەسەر بەرهەمە ئەلەمنیۆم و پۆڵاکان. بەڵام ووتی سەپاندنی باج "خراپە بۆ هەمووان" چوونکە کاریگەری هەڵئاوسانی لەسەر ئابووری ووڵاتان هەیە. ماکرۆن ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە گەشتەکەی بۆ ئەمریکا دەستپێکرد بەو هیوایەی دۆناڵد ترامپ ڕازی بکات کە شەڕی ئابووری لەگەڵ ئەورووپا دەست پێنەکات. لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز دوای دیدارەکەی لەگەڵ ترامپ ڕۆژی دووشەممە، هیوای دەربڕی کە توانیبێتی دۆناڵد ترامپ لەسەر ئەم بابەتە ڕازی بکات.
سەرۆکی فەرەنسا کە ئێستا پێدەچێت هیواکانی لەت و پەت بێت، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا شان بەشانی سەرۆکوەزیرانی پورتووگال ڕایگەیاند، نابێت ئەوروپا لە بەرامبەر کردەوەکانی ئەمریکادا لاوازی نیشان بدات. هەروەها لویس مۆنتینێگرۆ، سەرۆکوەزیرانی پورتوگال قسەکانی ماکرۆنی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند، ئەورووپا پێویستی بە ووڵامدانەوەی شەڕی گومرگی ئەورووپا هەیە لە هەمان ئاستدا. لە ماوەی زیاتر لە مانگێکدا لە دوای دەست بەکاربوونی ترامپ، نیگەرانییەکان لە پایتەختەکانی ئەورووپادا پەرەی سەندووە سەبارەت بە ئەگەری داڕمانی ئەو پەیوەندییانەی کە لە وێرانەکانی جەنگی جیهانی دووەمەوە درووستکراون. هەڵوێستەکانی تیمی ترامپ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ئەورووپییەکانی ناچار کردووە بە پشت بەستنیان بە ئەمریکا بچنەوە. دوای شکستهێنانی ئامانجەکانی گەشتەکانی سەرۆکی فەرەنسا و سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا بۆ واشینتۆن، بڕیارە یەکشەممە ئەورووپییەکان کۆبوونەوەی لووتکەیەک لە لەندەن ئەنجام بدەن.


ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە