ماڵپەڕی KDP زانیاری وورد له‌سه‌ر کۆنفرانسی گۆڕانی کەش وهەوا (COP 29) بڵاو ده‌كاته‌وه
پەیامی کورد ... ماڵپەڕی KDP زانیاری وورد له‌سه‌ر کۆنفرانسی گۆڕانی کەش وهەوا (COP 29) بڵاو ده‌كاته‌وه
شاندێكی باڵای هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی، به‌شداری له كۆنفرانسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له ئازه‌ربایجان ده‌كات، کە بڕیاره چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بێت و یه‌كێك له پرسه گرینگه‌كانیش، بابه‌تی ته‌ندرووستی جیهانی ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ 11ی11ی2024 یه‌كه‌م رۆژی كۆنفرانسی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا له باكووی پایته‌ختی ئازه‌ربایجان به‌ڕێوه ده‌چێت، كه 6 هه‌زار كه‌سایه‌تی و شاندی گه‌وره‌ی جیهانی تێیدا به‌شدارن، شاندی هه‌رێمی كوردستانیش به سه‌رۆكایه‌تی نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێم به‌شداردەبێت کە یه‌كێك له ته‌وه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی كۆنفرانسه‌كه، بابه‌تی گۆڕانی كه‌ش وهه‌وایە و كاریگه‌رییە خراپەکانی ئه‌و بواره له رووی ته‌ندرووستی جیهانییه‌وه ده‌خرێنه ڕوو.
رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی، راپۆرتێكی له‌و باره‌وه ئاماده كردووه، به تایبه‌ت ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی كه به هۆی گۆڕانی كه‌ش وهه‌واوه بڵاو بوونەتەوە، له ماوه‌ی 11 رۆژی كۆنفراسه‌كه‌شدا پرسه ته‌ندرووستییه‌كان به‌رده‌وام باس ده‌كرێن و پسپۆڕانی نێوده‌وڵه‌تی و رێكخراوی ته‌ندرووستی جیهانی و رێكخراوی فاو و هەروەها ئه‌وانه‌ی له بواری خۆراك كار ده‌كه‌ن، راپۆرتی گرینگ‌یان له‌و باره‌وه ئاماده كردووه.
به‌پێی زانیاری ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستان، جیا له كۆبوونه‌وه گرینگه‌كان له بواری ته‌ندرووستی جیهانی، كۆمه‌ڵێك دیداری سیاسی گرینگیش له نێوان سه‌ركرده‌ی ووڵاته گرینگه‌كانی جیهان ئه‌نجام ده‌درێن، به تایبه‌ت شاندی هه‌رێمی كوردستان كه راپۆرتی خۆیان ئاماده كردووه، كه چۆن له ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌ڕووی گۆڕانی كه‌شوهه‌وا بوونه‌ته‌وه و چاكسازی زۆر له‌و باره‌یەوه کراوە.
هەر لە كۆنفرانسه‌كه‌دا، باس له ده‌ردانی گازه ژه‌هرئاوییه‌كان ده‌كرێت و كاریگه‌رییه خراپه‌كانی پاشماوه‌ی خۆراكیش دەخرێتە بەرباسەوە، كه مه‌ترسییه‌كی یه‌ك جار گەورەی له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی درووست کردووە، هەروەها له كۆنفرانسەکەدا زیاتر جه‌خت له بابه‌تی به‌فیڕۆدانی خۆراك ده‌كرێته‌وه، کە ئایا ووڵاتان چی ده‌كەن بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌ڕووی ئه‌و مه‌ترسییه ببنه‌وه، جیا له‌وه‌ش، بابه‌تی رێگریكردن له درووستبوونی لافاو و كاره‌ساتی سرووشتی، گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت.
جێی باسە، له رۆژه‌كانی یه‌كه‌م و هه‌فته‌ی یه‌كه‌می كۆنفرانسدا، ئاماری ترسناك له‌باره‌ی خراپ به‌كارهێنانی پاشماوه‌ی خۆراك و پیسبوونی ژینگه دەکرێت، کە به هۆی كارگه‌كانه‌وه درووست ده‌بێت، هه‌روه‌ها باس له زۆربوونی نه‌خۆشی جه‌ڵته و شێرپه‌نجه ده‌كرێت، کە به هۆی ئه‌و گۆڕانگارییه خراپانه‌وە، تەندرووستی گشتییان خستووەتە مەترسییەوە.
ئەم بابەتە 31 جار خوێندراوەتەوە