محەمەد شوکری ناوەرۆكی کۆنفرانسی ئەنجوومەنی بازرگانی بەریتانی-عێراقی بۆ دەخاتەڕوو
پەیامهی کورد ... محەمەد شوکری ناوەرۆكی کۆنفرانسی ئەنجوومەنی بازرگانی بەریتانی-عێراقی بۆ دەخاتەڕوو
سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ووتی، کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی کاری بازرگانی بەریتانی ـ عێراقی پشتگیری بازرگانان دەکات، پشتگیری کاری ھاوبەش لە بواری وەبەرھێنان دەکات، پشتگیری لە وەبەرھێنان لە بەریتانیا بۆ ھەرێم و عێڕاقیش دەکات، بۆیە ئەو کۆنفرانسە کە دوو ڕۆژی خایاند زۆر گرینگ بوو بۆ ھەرێمی کوردستان".
دکتۆر محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، "شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئەنجوومەنی کاری بازرگانی "بەریتانی ـ عێراقی" لە ئیمارات کرد کە ساڵانە جارێک لە دوبەی و جارێکیش لە لەندەن دەکرێت، شاندێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بازرگان وەبەرھێنەری ھەرێمی کوردستان بەشدارییان لەو کۆنفرانسە کرد، ئێمە ٧٥ ئەنداممان لە ھەرێمی کوردستان ھەیە وەکوو بازرگانی کارا، کۆنفرانسی ئەمساڵ لەبارەی قوتابییان بوو، بەشێکی زۆری خوێندنی تایبەت لە ھەرێمی کوردستان چ وەکوو زانکۆی بەریتانی یاخود قوتابخانە ھەن، ئەو کۆنفرانسە پشتگیری بازرگانان دەکات، پشتگیری کاری ھاوبەش لە بواری وەبەرھێنان دەکات، پشتگیری لە وەبەرھێنان لە بەریتانیا بۆ ھەرێم و عێڕاقیش دەکات، بۆیە ئەو کۆنفرانسە کە دوو ڕۆژی خایاند زۆر گرینگ بوو بۆ ھەرێمی کوردستان".
دکتۆر محەمەد شوکری ووتیشی، "لەو کۆنفرانسە ووتارێکمان پێشکەش کرد و تێیدا تیشکمان خستە سەر کەرتی وەبەرھێنان و فێرکردن لە ھەرێمی کوردستان، کە ٨٦ قوتابخانەی نێودەوڵەتی و بیانی ھەن خزمەت بە ٣٠ھەزار قوتابی دەکەن، ئەم قوتابخانانە ئاستی بەرزی خوێندنی جیھانی پێشکەش بە قوتابیان دەکەن".
شاندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، کە پێکهاتبوو لە دکتۆر محەمەد شوکری سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان، گوھدار شێخۆ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و فەلاح حەسەن سەرۆکی فەرمانگەی رێکخراوە ناحکوومیەکان بەشداری لە کۆنفرانسی ئەنجوومەنی بازرگانی (عێراقی _ بەریتانی) کرد.
کـۆنـفـرانـسـی ئـەنـجـوومـەنـی بـازرگـانـی (عـێـراقی _ بـەریـتـانـی) سـاڵانـە لـەم کـاتـە جارێک لە لەندەن و جارێکیش لە دوبـەی بـە بـەشـداری وەبـەرھـێـنـەر، بـزنـسـمـانـان، وەزیـر و بـەرپـرسـانـی ھـەرێـمـی کـوردسـتـان، عـێـراقـی، بـەریـتـانـی و ئـاسـیـایـی بـەڕێـوە دەچـێـت.
ئەم بابەتە 91 جار خوێندراوەتەوە