مشتومڕی تەلەفۆنەکەی پائۆڵ دۆرف لە دوبەی
پەیامی کورد ... مشتومڕی تەلەفۆنەکەی پائۆڵ دۆرف لە دوبەی
لە تویتێکی سەیردا پائۆل دۆرف دامەزرێنەر و بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای تێلێگرام ڕایگەیاند کە مۆبایلە زیرەکەکەی بەهۆی گەرمای زۆر لە دوبەی زیانی پێگەیشتووە.
ئەم ڕووداوە جارێکی تر باسی هەڵبژاردنی سیستەمی کارپێکردن بۆ بەکارهێنەرانی تێلێگرام گەرمتر کردووەتەوە
پائۆل دۆرف مۆبایلێکی سامسۆنگ گالاکسی A52 بەکاردەهێنا، کە پانێڵی پشتەوەی مۆبایلەکەی بە هۆی گەرما لە جەستەی جیابووەوە.
ئەم ڕووداوە مشتومڕی لێکەوتەوە کە ئایا پائۆڵ دۆرف پەیوەندی بە کەمپی ئایفۆنەکانەوە دەکات یان بە دڵسۆزی ئەندرۆید دەمێنێتەوە.
ئەم دۆخە دەتوانرێت وەک سیگناڵێک بۆ بەکارهێنەرانی تێلێگرام سەیر بکرێت بۆ هەڵبژاردنی سیستەمی کارپێکردن، بەڵام تا ئێستا بڕیاری کۆتایی پائۆل دۆرف دیاری نەکراوە.
ئەم بابەتە 35042 جار خوێندراوەتەوە