ململانێی نێوان هێزەکانی کۆریای باکوور و هێزەکانی ئۆکراین
پەیامی کورد ... ململانێی نێوان هێزەکانی کۆریای باکوور و هێزەکانی ئۆکراین
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بە پشت بەستن بە دوو بەرپرسی ئەمریکی بانگەشەی ئەوەی کردووە کە هێزەکانی کۆریای باکوور لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بۆ یەکەم جار لە ناوچەی کورسک لەگەڵ هێزەکانی ئۆکراین ڕووبەڕووی یەکتر بوونەتەوە.
یەکێک لە بەرپرسەکان کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت قسەی کردووە، ووتی کە ئەوان لە ٤ی ئەم مانگەدا بەشدارییان لە شەڕەکەدا کردووە.
بەرپرسانی کۆریای باکوور وردەکاری زیاتریان لەبارەی پێکدادانەکە بڵاونەکردەوە و باسیان لەوەش نەکردووە کە ئایا هێزەکانی کۆریای باکوور لە شەڕەکەدا زیانی گیانییان بەرکەوتووە یان نا.
دەزگای هەواڵگری سەربازی ئۆکراین بانگەشەی ئەوەی کردووە کە زیاتر لە حەوت هەزار سەربازی کۆریای باکوور کە بە کەرەستە و چەکی ڕووسی تەیارکراون بۆ ناوچەکانی نزیک سنووری ئۆکراین گواستراونەتەوە. دەزگای هەواڵگری ناسراو بە JUR بانگەشەی ئەوەی کردووە کە سەربازانی کۆریای باکوور لە پێنج شوێنی ڕۆژهەڵاتی دووری ڕووسیا مەشق و ڕاهێنان دەکەن، بەڵام ئاماژەی بەوە نەکردووە کە لە کوێوە هاتووە.
ئەم بابەتە 30 جار خوێندراوەتەوە