مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
پەیامی کورد ... مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه
مه‌سروور بارزانی به‌بۆنه‌ی ساڵیادی تاوانی ئه‌نفالی بادینانه‌وه په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاندووه، ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی له پشت ئه‌و تاوانه بوو، ده‌بێ نه‌مێنێ.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 25/8/2022، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی به بۆنه‌ی ساڵیادی ئه‌نفالی بادینان بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، "له شاڵاوی ئەنفالی بادینان، کە دوا قۆناخی شاڵاوە بەدناوەکانی ئەنفال بوو، ڕژێمی عێراق، وەک هەموو ناوچەکانی دیکەی کوردستان، تاوانێکی هۆڤانەی دیکەی بەرامبەر خەڵکی دەڤەری بادینان ئەنجامدا و لە ئەنجامی ئەو شاڵاوەدا کە چەکی قەدەخەکراوی تێدا بەکارهێنرا، هەزاران کەس شەهید و بێسەروشوێن کران و دەیان هەزار کەسیش ئاوارە و دەربەدەر و سەدان گوندیش وێران کران".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، "لە سی و چوارمین ساڵڤەگەڕی ئەم تاوانە دڕندانەیەدا، بە ڕێز و شکۆوە یادی قوربانیانی ئەنفالی بادینان دەکەینەوە و جارێکی دیکەش دووپاتی دەکەینەوە، کە پێویستە حکوومەتی عێراق بە پێی دەستوور، زیانلێکەوتووان و کەسوکاری قوربانییانی شاڵاوەکانی ئەنفال و تاوانەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق، بە شێوەیەکی شایستە، قەرەبوو بکاتەوە کە مافێکی ڕەوای خەڵکی ستەملێکراوی کوردستانە.
له كۆتایی په‌یامه‌كه‌دا رایگه‌یاندووه، "پێویستە ئەو عەقڵیەتەی کە لە پشت ئەنجامدانی ئەم کارەسات و تاوانانەدا بوو، نەمێنێت و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی ئەو کۆمەڵکوژیانە بکرێت".
لە ساڵوەگەڕی ئەنفالی بادیناندا، سڵاو و دروود بۆ گیانی پاکی ئەنفالکراوانی بادینان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
ئەم بابەتە 11997 جار خوێندراوەتەوە