مه‌سروور بارزانی لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانی مەسیحی كۆ بووه‌وه
پەیامی کورد ... مه‌سروور بارزانی لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانی مەسیحی كۆ بووه‌وه
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، یه‌كشه‌ممه 29ی 9ی 2024، لەگەڵ پارت و لایەنەکانی ئەندامی هاوپەیمانی مەسیحی کۆ بووه‌وه.
مه‌سروور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فه‌یسبووك)، ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارت و لایه‌نه‌كانی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانانی مه‌سیحی كۆبوینه‌وه و ئاماژەمان بەوە دا کە پێکهاتە جیاوازەکانی کوردستان، بە تایبەتی کلدان و ئاشووری و سریان و ئەرمەن، بەشێکی گرینگن لە گەلی کوردستان و ئێمە هەموومان بەیەکەوە خاوەنی ئەم نیشتمانەین.
هاوكات جێگری سه‌رۆكی پارتی، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، دووپات‌مان کردەوە کە جێی شانازییە، پارتی هەمیشە جێی متمانەی هەموو پێکهاتەکان و بە تایبەتی مەسیحییەکان بووە و لە سایەی پارتی دا، بنەماکانی بەیەکەوەژیان لە کوردستان بەهێزتر دەبێت و مافی پێکهاتەکان پارێزراو دەبێت.
هاوپەیمانی مەسیحی، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پشتیوانی بێ سنووری جەنابی سەرۆک بارزانی و پارتی دەربڕی کە هەمیشە پشتیوان و بەرگریکار و پارێزەری مافی پێکهاتەکان بووە و ڕووبەڕووی هەموو هەوڵەکانی پێشێلکردنی مافەکانی پێکهاتەکان وەستاوەتەوە.
ئەم بابەتە 41728 جار خوێندراوەتەوە