مهسروور بارزانی : گۆڕانكارییهكانی سۆران كاریگەری شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە ئیدارییەكان بەدەر دەخات
پەیامی کورد ... مهسروور بارزانی : گۆڕانكارییهكانی سۆران كاریگەری شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە ئیدارییەكان بەدەر دەخات
سێشهممه 28ی 5ی 2024، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، گهیشته ئیدارهی سهربهخۆی سۆران و بهردی بناغهی چوار پرۆژهی گرینگی دانا.
مهسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان له ڕێورهسمی دانانی بهردی بناغهی پرۆژهكهندا، ووتارێكی پێشكهش كرد و ڕایگهیاند: ئەمڕۆ لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانین بۆ دانانی بەردی بناخەی چەند پڕۆژەی گرینگ، دوێنێش لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بووین بۆ كردنەوەی پرۆژەی پردی دەربەندی رانیە.
سهرۆكی حكوومهت، ئهوهشی خسته ڕوو، ئێمە هەوڵ و كۆششمان ئەوە بووە كە وێڕای بارودۆخی سەختی ئابووری و دارایی، پرۆژەكانمان بۆ خزمەتی هاووڵاتیانمان لە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان بەردەوام بن، بەرنامە و پلانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەیە كە بە تەنیا گرینگی بە شارە گەورەكان نەدرێت، بەڵکوو پێویستە لە پاڵ ئەوانیش، شارو شارۆچکەكان گەشە بكەن و دێهاتەکانیشمان ببووژێنینەوە.
هاوكات، مهسروور بارزانی، ئاماژهی بۆ ئهوهش كرد، لە بواری گەشتیاریدا زەمینەیەكی زۆر لەبارە هەیە و سەرقاڵی داڕشتنی دواقۆناغەكانی پلانی هەندێك پرۆژەی گەشتیارین كە ئەم ناوچەیە بە جۆرێك پێش دەخات كە هاوشانی ناوچە گەشتیارییە گرینگەكانی جیهان بێت و بە هەزاران دەرفەتی كار دەڕەخسێنێت.
سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له ووتارهكهیدا ئهوهشی ووت: سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کە لە دەڤەرەکانی سۆران و بارزان و باڵەکایەتی و برادۆست پێک دێت، خاوەنی پێکهاتەیەکی دانیشتووانی هەمەڕەنگ و هەمەجۆرە، کە ئەمە نیشانەی دەوڵەمەندی ئەم ناوچەیەیە کە لە شۆڕش و ڕاپەرینەکانی گەلی کوردستاندا قوربانییەکی زۆری داوە و ساڵانێکی زۆر مەڵبەندی شۆڕشەکانی کوردستان بووە.
له كۆتاییدا مهسروور بارزانی، ووتی، لە ماوەی ئەم دوو ساڵەدا لە رووی ئیداری و خزمەتگوزاری و گەشەسەندن داوه هەست بە گۆڕانكاری زۆری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكرێت، ئەمەش كاریگەری شۆڕكردنەوەی دەسەڵاتە ئیدارییەكان بەدەر دەخات. ئاواتەخوازین بە هاوكاری ئیدارە و هاووڵاتیان لەم دەڤەرەدا دۆخی خزمەتگوزارییەكان و رێكخستنەوەی ناو شارەكان باشتر بكرێت. لە هەموویشی گرنگتر وەك هەمیشە ئەم پەیامە دووبارە دەكەمەوە كە بە هەموومان پێكەوە، ژینگە و سرووشتی جوانی كوردستان بپارێزین، بە تایبەتی ئەم دەڤەرە، دەڤەرێكی زۆر دڵڕفێنە، سرووشتێكی زۆر جوانی هەیە، من دڵنیام، هەموو هەوڵێكیش دەدەین بۆ ئەوەی ئەم ناوچەیە ببێت بە ناوچەیەكی گەشتیاری كە لە هەموو جیهاندا ڕووی تێ بكەن.
ئەم بابەتە 43322 جار خوێندراوەتەوە