موحەمەد شیاع سوودانی : دەبێت چاکسازی لە هەردوو بانكهكانی ڕهشید و ڕافیدهین خێراتربکرێت
پەیامی کورد ... موحەمەد شیاع سوودانی : دەبێت چاکسازی لە هەردوو بانكهكانی ڕهشید و ڕافیدهین خێراتربکرێت
موحەمەد شیاع سوودانی، سهرۆك وهزیرانی عێراق فەرمانی كرد بەردەوامبوونی پڕۆسەی چاکسازی بۆ هەردوو بانكهكانی ڕهشید و ڕافیدهینی كرد، بەشێوەیەک بەشدار بێت بۆ خێراکردنی پڕۆسەی چاکسازی.
نووسینگهی سهرۆك وهزیرانی عێراق بڵاویكردهوه، سوودانی یەکشەممە بە ئامادەبوونی نوێنەرانی ئارنست و یۆنگ سەرۆکایەتی کۆبونەوەیەکی کرد تایبەت بە بەدواداچوون بۆ ڕێکارەکانی چاکسازی هەردوو بانکی ڕافیدین و ڕەشید، پێداچوونەوە بە قۆناغەکانی کارکردنی چاکسازی بانکی کرا، کە حکوومەت بۆ داڕشتنەوەی و پەرەپێدانی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشید پەسەندی کرد.
ئاماژه بهوهش كراوه، هەروەها تاوتوێی پێداچوونەوەیان کرد بە پەیڕەوی ناوخۆ بەشێوەیەک لەگەڵ ستانداردە نێودەوڵەتییەکان و ئامانجەکانی چاکسازی بانکی دا بگونجێت، جگە لە تاوتوێی کردنی قەرزەکانی هەردوو بانکەکە و میکانیزمەکانی دانەوەیان، هەروەها ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر بۆ ڕاهێنانی ستافەکەیان.
ئەم بابەتە 37 جار خوێندراوەتەوە