مووشەکی فەتتاح، یەکەم مووشەکی ئێرانی کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە و خەونی ووڵاتانی ئەورووپایی یە

پەیامی کورد   ...   مووشەکی فەتتاح، یەکەم مووشەکی ئێرانی کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە و خەونی ووڵاتانی ئەورووپایی یە

مووشەکی فەتتاح، یەکەم مووشەکی ئێرانی کە خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە و ووڵاتانی ئەورووپایی خەونی پێوە دەبینن.
لە کەمتر لە شەش خولەکدا دەگاتە قوڵایی ئیسرائیل، تەنانەت فەڕەنسا و ئاڵمانیاش دەیانەوێت بەدەستیبهێنن، ئەو مووشەکە ئێرانییەی تاران ڕایگەیاند و ووتی، لەمەودوا دەتوانێت بە ئارامی بخەوێت.. مووشەکی فەتتاح.
ئەمە ڕووداوێک بوو کە دۆست و دوژمنی ئێران چاوەڕێی بوون، مووشەکی هایپەرسۆنیک یاخود ئەو مووشەکەی خێراییەکەی لە خێرایی دەنگ زیاترە، تەنها مووشەکێکی ئاسایی نییە و لە مووشەکەکانی دیکە جیاوازترە.
تا ئێستاش زۆرێک لە ووڵاتانی گەورەی جیهان و سوپاکانیان لە ململانێدان تا ببنە خاوەنی مووشەکی بالیستی و هێشتا نەگەشتوون بە قۆناغی ڕکابەریکردن لەسەر مووشەکی هایپەرسۆنیک.
مووشەکە بالیستییەکان بەراورد بە مووشەکە هایپەرسۆنیکەکان بە نەوەیەکی کۆنتر دادەنرێن، بەجۆرێک خێرایی مووشەکە بالیستییەکان هێشتا نەگەشتووە بە خێرایی دەنگ کە دەگاتە هەزار کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، بەڵام مووشەکە هایپەرسۆنیکەکان خێراییان زیاترە لە خێرایی دەنگ بەجۆرێک خێرایی هەندێکیان دەگاتە زیاتر لە ٢١ هەزار کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بۆیە ئەم مووشەکە هایپرسۆنیکانە دەبنەهۆی تۆقاندنی زۆرێک لە سوپاکانی جیهان.
ئەم جۆرە مووشەکە لە ئێستادا تەنها ووڵاتانی ئەمریکا، چین و ڕووسیا هەیانە، کۆریای باکووریش دەڵێت، خاوەنی ژمارەیەک لەم مووشەکەیە، بەڵام تا ئێستا بۆ جیهان ڕوون نییە، لە هەمان کاتدا ووڵاتانی دیکەی بەهێزی جیهان وەک ئاڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا هەوڵ بۆ بەدەستهێنانی دەدەن، بەڵام تا ئێستا نەبوونەتە خاوەنی.
لە نوێترین پێشهاتیش دا ئێران یەکەمین مووشەکی هایپەرسۆنیکی خۆی بەناوی فەتتاح ڕاگەیاند، بەگوێرەی زانیاری دەسەڵاتدارانی ئێران، مەوداکەی دەگاتە هەزار و ٤٠٠ کیلۆمەتر، ئەمەش واتە لەتوانایدا بە کەمتر لە شەش خولەک بگاتە قوڵایی خاکی ئیسرائیل بە خێراییەک کە نزیک دەبێتەوە لە ١٤ هەزار کیلۆمەتر لە سەعاتێکدا، ئەوە جگە لەو توانایەی هەیەتی بۆ هەڵگرتنی کڵاوەی ئەتۆمی


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە