مووڵه‌ت به ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له دهۆك درا
پەیامی کورد ... مووڵه‌ت به ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له دهۆك درا
به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردوودا 80 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان له پارێزگای دهۆك جێبه‌جێ كراون و له سێ مانگی داهاتووش مووڵه‌ت به 10 پڕۆژه‌ی نوێ ده‌درێت.
د.هه‌ڤاڵ ئاكره‌یی، ڕایگه‌یاند: ئه‌مساڵ مووڵه‌ت به جێبه‌جێكردنی 10 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌مساڵ لە سنووری پارێزگای دهۆک مۆڵه‌ت به 10 پڕۆژه‌ی دیكه‌ش بدرێت.
به‌ڕێوبه‌ری گشتی وه‌به‌رهێنانی دهۆك ووتی: زیاتر مۆڵه‌ت به پڕۆژه‌كانی كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌درێت، به‌تایبه‌تی له دهۆك ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی پیشه‌سازی خۆراك كراوه‌ته‌وه و چه‌ندین كارگه ده‌گرێتە خۆ.
د.هه‌ڤاڵ ئاكره‌یی ڕوونی كرده‌وه: له سه‌رده‌می كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پارێزگای دهۆك مووڵه‌ت به 80 پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنان دراوه، ئێستا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت زیاتر گرینگی به‌و پڕۆژانه ده‌دات كه ده‌بنه هۆی بووژانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌ویش كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و گه‌شتیاری ده‌گرێتەوە.
ئەم بابەتە 61705 جار خوێندراوەتەوە