مۆسکۆ : بەرپرسی هەواڵگری سەربازی ئۆکراین ئامانجێکی ڕەوای سوپای ڕووسیایە

پەیامی کورد   ...   مۆسکۆ : بەرپرسی هەواڵگری سەربازی ئۆکراین ئامانجێکی ڕەوای سوپای ڕووسیایە

ئەلێکساندەر بۆرتنیکۆڤ، سەرۆکی دەزگای فیدراڵی ڕووسیا هەڕەشەی ئەوەی کرد کە کیریل بۆدانۆڤ، بەرپرسی هەواڵگری سەربازی ئۆکراین ئامانجێکی ڕەوای هێزە سەربازییەکانی ڕووسیایە.

دادگایەکی مۆسکۆ لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بۆدانۆڤی بە ئاراستەکردنی زیاتر لە ١٠٠ "هێرشی تیرۆریستی" تۆمەتبار کرد، لەنێویاندا هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ سەر ژێرخانی مەدەنی ڕووسیا.


ئەم بابەتە 99179 جار خوێندراوەتەوە