مۆلیکولی گرینگی چاکبوونەوەی برین دۆزرایەوە

پەیامی کورد   ...   مۆلیکولی گرینگی چاکبوونەوەی برین دۆزرایەوە

ماڵپەڕی فەرمی پەیمانگای کارۆلینسکا ڕایگەیاند : مۆلیکولێکی ئاڕ ئێن ئای کە گرینگە بۆ چاکبوونەوەی برینەکان دەست نیشان کراوە.

ئەم توێژینەوەیە دەتوانێت لێکەوتەی ئەرێنی هەبێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو برینانەی کە چاککردنەوەیان قورسە.

مۆلیکولێکی درێژخایەنی ئاڕ ئێن ئای کە کۆد ناکات بە ناوی "SNHG26" ڕۆڵێکی سەرەکی دەگێڕێت لە ڕێنمایی کردنی خانەکانی پێست لە قۆناغەکانی چاکبوونەوەی برین و گواستنەوە لە قۆناغی هەوکردنەوە بۆ قۆناغی چاککردنەوە.

بە ئامانجگرتنی SNHG26 لەوانەیە پرۆسەی چاکبوونەوە خێراتر بکات و ئاڵۆزییەکان کەم بکاتەوە.


ئەم بابەتە 26317 جار خوێندراوەتەوە