میر حازم تەحسین : وەک هەمیشە سەرۆکی حکوومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە هات

پەیامی کورد   ...   میر حازم تەحسین : وەک هەمیشە سەرۆکی حکوومەت بەدەم داواکارییەکانمانەوە هات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پەرستگای لالشی کرد، میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدیانی جیهان گوتی: بە گرنگییەوە تەماشای سەردانی سەرۆکی حکوومەت دەکەین، چونکە لە نزیکەوە گوێی لە داواکاریی ئێزدییان گرت.

میر حازم تەحسین بەگ ڕایگەیاند : چەندین داوامان لە سەرۆکی حکوومەت کرد، لەوانەش پشتیوانی حکوومەتی هەرێم بۆ خەڵکی شنگال و ئاوارەکانی ئیستا، سەرۆکی حکوومەت لەگەڵ ئەوەبوو خەڵکی شنگال بە کەرامەتەوە بگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان و خۆیان دەسەڵاتداربن.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا داوامان کرد بۆ ئاوەدانکردنەوەی پەرستگای لالش هاوکاری باشترمان پێشکش بکەن.

میری ئیزدیان ئاماژەی دا: داواشمان کرد پرسی جینۆسایدی ئێزدیان کاری زیاتری بۆ بکرێت بۆ ئەوەی  لەسەر ئاستی وڵاتان زیاتر بە جینۆساید بناسێندرێت.


ئەم بابەتە 39014 جار خوێندراوەتەوە