میسر و تورکیا چەند ڕێککەوتنێک واژوو دەکەن
پەیامی کورد ... میسر و تورکیا چەند ڕێککەوتنێک واژوو دەکەن
باڵیۆزی تورکیا لە میسر ڕایگەیاند، میسر و تورکیا ڕێککەوتن لە بوارەکانی بازرگانی، ئابووری، ڕۆشنبیری و تەندرووستی واژوو دەکەن.
ساڵح موتڵوسن باڵیۆزی تورکیا لە میسر ڕایگەیاند، میسر و تورکیا ڕێککەوتن لە بوارەکانی بازرگانی، ئابووری، ڕۆشنبیری و تەندرووستی واژوو دەکەن.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی ڕوسیا ئەلیوم، ئاماژەی بەوەش کردووە، بە سەرپەرشتی و سەرکردایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆککۆماری میسر، پێشکەوتنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو ووڵات لە ئابوورییەوە بۆ ڕۆشنبیری، لە گەشتیارییەوە بۆ... پیشەسازی و لە پەروەردەوە بۆ تەندرووستی.
باڵیۆزی تورکیا لە قاهیرە ئاماژەی بەوەدا کە ئەم ڕێککەوتنانە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ستراتیژی باڵا بە سەرۆکایەتی سەرۆکەکانی تورکیا و میسر واژوو دەکرێن.
هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە ڕۆژانی ٤ و ٥ی ئاب، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ سەردانەکەی سیسی بۆ ئەنقەرە، سەفەری میسری کرد.
ئەم بابەتە 10573 جار خوێندراوەتەوە