مێدێدۆڤ : پێدەچێت تیرۆرکردنی ترامپ بە فەرمانی کیێڤ بووبێت
پەیامی کورد ... مێدێدۆڤ : پێدەچێت تیرۆرکردنی ترامپ بە فەرمانی کیێڤ بووبێت
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ڕوسیا ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، ئەو تەقەکەرەی هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکای داوە، لەلایەن ئۆکراین ەوە بەکرێ گیراوە.
دیمیتری مێدێدۆڤ، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی فیدراسیۆنی ڕووسیا، هەوڵی شکست خواردووی تیرۆرکردنی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای بە فەرمانی ئۆکراین وەسف کرد.
مێدڤێدێڤ ئەم شیکارییەی ئەمڕۆ (دووشەممە) بە پشت بەستن بەو وێنە و بەڵگەنامانەی کە سەبارەت بە پەیوەندی نێوان تەقەکەرەکە بەرامبەر ترامپ و نێئۆنازی ئۆکراین لەلایەن دەزگای ئەمنی و میدیای ئەمریکاوە بڵاوکراونەتەوە ئەنجامداوە.
ناوبراو لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس (تویتەری پێشوو) نووسیویەتی: نازانم ئایا دەرکەوتووە کە تەقەکردنی نوێی سەرنەکەوتووی ترامپ لەلایەن ڕاوتەوە کە بەکرێگیراوانی بۆ هێزەکانی ئۆکراین بەکرێ گرتووە و خۆیشی لەلایەن... ڕژێمی نیونازی کیێڤ بۆ ئەم هەوڵە تیرۆرکردنە ڕوویدابوو، چی ڕوودەدات”.
ئەم بابەتە 62568 جار خوێندراوەتەوە