مێسی چاوەڕێی پەیوەندی ڕاهێنەرە ؛ گەڕانەوەی سۆزداری بۆ  نیوو کەمپ لە ئارادایە؟

پەیامی کورد   ...  مێسی چاوەڕێی پەیوەندی ڕاهێنەرە ؛ گەڕانەوەی سۆزداری بۆ  نیوو کەمپ لە ئارادایە؟

لە نوێترین هەواڵدا سەبارەت بە داهاتووی لیۆنێل مێسی دەبیسترێت کە ئەم یاریزانە چاوەڕێی پەیوەندی خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دەکات.

ئێستاش بڵاوکراوەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانیایی بانگەشەی ئەوە دەکات کە چەند کەسایەتییەکی بەناوبانگی بەرشەلۆنە لەنێویاندا لاپۆرتا دەرگایان بە کراوەیی هێشتۆتەوە بۆ گەڕانەوەی مێسی بۆ ئەم یانەیە. تا ئێستا هیچ داواکارییەکی فەرمی لەلایەن بەرشەلۆنەوە نەکراوە.

بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە تاکە پێشنیاری جدی مێسی بۆ وەرزی داهاتوو درێژکردنەوەی گرێبەستەکەیە لەگەڵ پاریس سانجێرمان، ئەم یاریزانە دوودڵ نییە لە پێشنیاری یانە پێشووەکەی بۆ گەڕانەوەی بۆ نیوو کەمپ بدات .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە