مێشکی مرۆڤ چەند تێرابایت داتا هەڵدەگرێت؟
پەیامی کورد ... مێشکی مرۆڤ چەند تێرابایت داتا هەڵدەگرێت؟
زاناکان بە لێکۆڵینەوە لە مێشکی مشک، گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە هەر سیناپسێک دەتوانێت نزیکەی ٤.٥ بیتی زانیاری هەڵبگرێت.
مێشکی مرۆڤ نزیکەی ١٠٠ تریلیۆن سیناپسی هەیە، بۆیە توانای مێشکی مرۆڤ نزیکەی ٤٠٩ تێرابایت یان ٥١ تێرابایت.
توێژینەوە نوێیەکان دەریدەخەن کە ڕەنگە مێشک ١٠ هێندەی زانیاری زیاتر هەڵبگرێت.
سیناپسەکان بریتین لە پەیوەندی نێوان دەمارەکان و هێزەکانیان گرنگە لە گواستنەوە و هەڵگرتنی زانیاریدا.
پلاستیسیتی سیناپسی ڕۆڵێکی گرینگ دەگێڕێت لە زیادکردن یان کەمکردنەوەی هێزی سیناپسەکان، کە دەتوانێت کاریگەری لەسەر کارکردنی مێشک هەبێت.
پێوانەکردنی هێزی سیناپسەکان و نەرمییەکەی لە ڕێگەی تیۆری زانیارییەوە ئەنجام دەدرێت.
لێکۆڵینەوەکان لەسەر جووتە سیناپسەکان لە هیپۆکامپوسی مشکەکاندا دەریدەخەن کە سیناپسەکان لە ووڵامی سیگناڵە تایبەتەکانی مێشکدا چالاک دەبن.
تیمی توێژینەوەکە تێبینی ئەوەیان کردووە کە سیناپسەکانی ناو هیپۆکامپوس دەتوانن لە نێوان ١.٤ بۆ ٤.٦ بیتی زانیاری هەڵبگرن.
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە مێشک توانای ڕێکخستنی هێزی هەر سیناپسێکی هەیە بە ووردبینییەکی زۆر بەرز. توێژینەوەکە پشتڕاستی دەکاتەوە کە هەر سیناپسێک دەتوانێت زیاتر لە یەک بڕگە زانیاری هەڵبگرێت، ئەمەش گریمانەیەکی ماوە درێژ بووە لەلایەن زانایانی دەمارەوە.
ئەم دۆزینەوانە لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوە لە ناوچەیەکی بچووکی هیپۆکامپوسی مشکەکانە و پێویستیان بە لێکۆڵینەوەی زیاترە لەسەر مێشکی دیکە وەک مشکی تەواو و مرۆڤ.
لە داهاتوودا بەدواداچوون بۆ بەکارهێنانی ئەم شێوازە دەکرێت بۆ بەراوردکردنی توانای هەڵگرتنی زانیاری لە ناوچە جیاوازەکانی مێشک و لێکۆڵینەوە لە کاریگەری پیربوون لەسەر مێشک.
ئەم بابەتە 31045 جار خوێندراوەتەوە