مەترسییەکی لە ڕادەبەدەر ئێران و بە تایبەتی تاران دەخاتە لەرزە
پەیامی کورد ... مەترسییەکی لە ڕادەبەدەر ئێران و بە تایبەتی تاران دەخاتە لەرزە
بۆمەلەرزەی کوژاوە لە ئێران ، هەڕەشە لە گیانی زیاتر لە ٢٤ میلیۆن ئێرانی دەکات
داتەپینی زەوین لە تاران بە شێوەی ڕاستەوخۆ ژیانی ٢ میلیۆن و ٣٠٠ هەزار کەسی خستووەتە ژێر کاریگەرییەوە و ناوچەکانی ١٧،١٨،١٩،٢٠و ٢١ بە شێوەی زۆر جیددی لە مەترسیدایە .
لە گرینگترین ژێرخانگەلێک کە لە تاران لە بەرامبەر مەترسی داتەپین دان بریتین لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی ، مێهرئاباد و خاڵگەلی ڕاگواستنی ووزە لە بەشی باشووری ڕۆژئاوا و خاڵی شەمەندەفەری شاری و مێترۆ دەبن .
بە شێوەی گشتی نزیکەی ٨ میلیۆن یەکەی نیشتەجێ بوون و ٢٤ میلیۆن کەس لە ئێران لە بەرامبەر مەترسییەکان و زەرەر و زیانەکان داتەپینن . داتەپین لە ئێران ٥تاکوو ٧ بەرامبەر مامناوەند و بە نرخی ساڵیانەی ٢٥ تاکوو ٣٠ سانتیمەتر لە ساڵێکدا " هەر ٥ ساڵ مەترێک داتەپین لەم ووڵاتە ڕوودەدات .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە