مەترسی ئاڵمانیای نازی نوێ
بەگوێرەی ئەو زانیارییە بڵاوکراوانەی کە لەسەر بنەمای ئەو فایلە دەنگییە دراوە بە خاتوو مارگاریتا سیمۆنیان، سەرنووسەری ڕۆژنامەکانی "ڕووسیا سیڤۆدنیا" و " ئاڕ تێ " میدیای ڕووسیا، هێزە سەربازییەکانی ئاڵمانیا باس لە ئەگەری هێرشکردن بەم مووشەکانە دەکەن کە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی شەڕکەری داسۆلت ڕافال .. قسەی کرد.پەیامی کورد ... مەترسی ئاڵمانیای نازی نوێ
لەم وتووێژانەدا نوێنەری بندێسوهر باس لەوە دەکات کە مووشەکەکانی تارۆس دوای گەیاندنی بە ئۆکراین لە ماوەی ٨ مانگدا ئامادە دەبن بۆ بەکارهێنان.
یەکێک لە بەشداربووانی ئەم گفتوگۆیە کە گومانی لە کاریگەری لێدانی پردی کریمە هەبوو، ئەو پرسیارەی ورووژاند کە چەند مووشەک پێویست دەبێت: "ڕەنگە زیاتر لە ١٠ یان تەنانەت ٢٠ مووشەک پێویست بێت".
پرسی گواستنەوەی مووشەکەکانی تارۆس بۆ کیێڤ لەم دوایی یانەدا چالاکانە لە ئاڵمانیا هاتووەتە ئاراوە.
لەماوەی ڕابردوودا بوندێستاگ (پەرلەمانی ئاڵمانیا) ڕەشنووسی بڕیارنامەی تایبەت بە دابینکردنی چەکی دوور مەودای دەرکرد، بەڵام بەبێ ئەوەی دیاریبکات کە چ جۆرە چەکێکە.
ئەم بابەتە 11636 جار خوێندراوەتەوە