مەدالیای ڕێزلێنانی بایدن بۆ ٧ سەربازی ئەمریکی

پەیامی کورد   ...   مەدالیای ڕێزلێنانی بایدن بۆ ٧ سەربازی ئەمریکی

لە میانی مەراسیمێکدا لە کۆشکی سپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا میدالیای شەرەفی بەخشییە ٧ سەربازی سوپای ئەو ووڵاتە کە شەشیان دەیان ساڵە کوژراون.

بە ووتەی مەشرەق، لە میانەی مەراسیمێکدا لە کۆشکی سپی، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، جۆ بایدن، بەرزترین خەڵاتی سەربازی لەم ووڵاتەدا وەک نیشانەی شەرەف بە حەوت سەربازی سوپای ئەمریکا بەخشی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سی ئێن ئێن، ئەمە دواجار بوو کە بایدن وەک فەرماندەی گشتی ئەمریکا سەرۆکایەتی مەراسیمێکی لەو شێوەیەی بکات.

لەم مەراسیمەدا، لەکاتی قسەکردن و ئاماژەدان بە کردەوەی هەریەک لەو سەربازانە، بایدن ڕایگەیاند: ئەم داستانانە واقیعین و باس لە پاڵەوانە ڕاستەقینەکان دەکەن لە ئاست و پێگەی جیاواز و تەنانەت نەوەی جیاوازدا. ئەم قارەمانانە شایەنی مەدالیای شەرەفن لە ووڵاتی ئێمەدا.

شەش لەو کەسانە ئەوانە بوون کە لە شەڕەکەدا کوژراون و دوای دەیان ساڵ ڕێزیان لێگیرا بەهۆی بەشداریکردنیان لە شەڕەکانی کۆریا و ڤێتنام و تەنها یەکێک لەو سەربازانە لە ژیاندا بوو و لە مەراسیمی کۆشکی سپی دا ئامادە بوو.

بەڵام بایدن لە بەیاننامەکەیدا ووتی : ئەمڕۆ مەدالیای شەرەف بەو سەربازانە دەدەین. مەدالیای ڕێزلێنان بەرزترین خەڵاتی سەربازییە کە حکوومەتی ئەمریکا دەیبەخشێتە بەشێک لە سەربازانی سوپای ئەم ووڵاتە.

ساڵی ڕابردوو بایدن پێشتر لە میانی مەراسیمی ڕێزگرتن لە پێشمەرگە دێرینەکانی جەنگی ڤێتنام بە نیگایەکی سەرلێشێواوی ڕێوڕەسمی کۆشکی سپی بەجێهێشت.


ئەم بابەتە 82 جار خوێندراوەتەوە