مەزڵووم عەبدی : ئێمە نامانەوێت ناوچەکەمان ببێتە شوێنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران
پەیامی کورد ... مەزڵووم عەبدی : ئێمە نامانەوێت ناوچەکەمان ببێتە شوێنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران
مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ ئەلمۆنیتۆر قسەی کرد و سەبارەت بە هێرشەکانی گرووپە میلیشیاکانی ئێران لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەوان ڕایگەیاند، ئەوان نایانەوێت ناوچەکەیان ببێتە ناوەندی… شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران.
مەزلووم عەبدی ئاماژەی بەوەشکرد، گرووپە پەیوەندیدارەکان بە ئێران نەک هەر هێرشیان کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا، بەڵکو هێرشەکانیان بۆ سەر بنکەکانی هەسەدە دەستپێکردووە و زیانێکی زۆریان گەیاندووە.
عەبدی ڕایگەیاند، نایانەوێت ئەو ناوچانەی لە ژێر دەسەڵاتیاندا بن، شوێنی شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران بن و هەروەها بیری لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا هێناوە، ئەگەر ترامپ هەڵبژێردرێتەوە، دۆخی ناوچەکە ئاڵۆزتر دەبێت و دەبێت پێشبینی نەکراو.
جگە لەوەش، عەبدی سەبارەت بە شەڕی غەززە وتی کە هێرشەکانی حەماس بە ئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی قبووڵکراو نییە و ڕایگەیاندووە، "نابێت کێشەکانی فەلەستین و کورد بە شەڕ و ململانێ چارەسەر بکرێن بەڵکوو بە دیالۆگ چارەسەر بکرێن".
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە