مەزڵووم كۆبانێ له‌ ساڵیادی ڕزگاركردنی کۆبانێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

پەیامی کورد   ...   مەزڵووم كۆبانێ له‌ ساڵیادی ڕزگاركردنی کۆبانێ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌

لە ساڵیادی ئازادکردنی کۆبانێ، مەزڵووم کۆبانی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، پەیامێکی گرینگی بڵاوکردەوە. لەم پەیامەدا جەختی کردەوە کە ئازادکردنی کۆبانێ بە قوربانیدان بەدەستهاتووە و هیوای بۆ هەموو سوورییەکان گەڕاندەوە. 

مەزڵووم کۆبانێ روونیکردەوە کە ئەم رووداوە تەنها سەرکەوتنێکی سەربازی نەبوو، بەڵکوو گۆڕانکارییەکی ستراتیژی بوو و بووە هێمای ئازادی، یەکگرتوویی و شکۆ.

هەروەها پابەندبوونی خۆی و هێزەکانی دووپاتکردەوە بۆ بەردەوامبوون لە شەڕی دژە تیرۆر لەگەڵ هاوپەیمانانیان لە هاوپەیمانییەتی نێودەوڵەتی دژی د١عش. 

لە کۆتایی دا، جەختی کردەوە لەسەر هەوڵەکانیان بۆ دامەزراندنی سووریایەکی ئاشتیانە و خۆبەڕێوبەر.


ئەم بابەتە 87 جار خوێندراوەتەوە