مەزڵووم کۆبانی : جەخت لە پابەندبوونی جێگیرمان بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا دەکەینەوە
پەیامی کورد ... مەزڵووم کۆبانی : جەخت لە پابەندبوونی جێگیرمان بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا دەکەینەوە
مەزڵووم عەبدی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند: "جەخت لە پابەندبوونی جێگیرمان بە ئاگربەستێکی گشتگیر لە سەرانسەری سووریا دەکەینەوە و رایدەگەیێنین کە ئامادەین پێشنیازی دامەزراندنی ناوچەیەکی لە چەک داماڵدراو لە شاری کۆبانێ پێشکەش بکەین."
مەزڵووم عەبدی دەڵێ: "لەگەڵ دووبارە دابەش کردنەوەی هێزە ئەمنییەکانین لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی ئەمریکییەکان."
مەزڵووم کۆبانێ جەخت لەوەش دەکاتەوە "ئامانجی ئەم دەستپێشخەرییە بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیا و دەستەبەرکردنی سەقامگیری بەردەوامی ناوچەکەیە."
ئەم بابەتە 152 جار خوێندراوەتەوە