مەزڵووم کۆبانی : چاوەڕوانین هەموو لایەنە کوردییەکان خۆیان لە بەرژەوەندییە حیزبییەکان دوور بخەنەوە
پەیامی کورد ... مەزڵووم کۆبانی : چاوەڕوانین هەموو لایەنە کوردییەکان خۆیان لە بەرژەوەندییە حیزبییەکان دوور بخەنەوە
مەزڵووم کۆبانێ لە پەیامێکی گیرنگدا ڕایگەیاند : چاوەڕوانین هەموو لایەنە کوردییەکان خۆیان لە بەرژەوەندییە حیزبییەکان دوور بخەنەوە و بە شێوەیەکی ئەرێنی لە بانگەوازە جەماوەرییەکان بۆ دیالۆگ و یەکڕیزی نزیک ببنەوە
"مەزڵووم کۆبانێ"، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سووریای دێموكراتیک، بە بڵاوکردنەوەی پەیامێک، داوای یەکڕیزی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.
لە پەیامەکەی مەزڵووم دا هاتووە:
ئەمڕۆ، یەکگرتوویی نیشتمانی کوردی لە سووریا، پێویستییەکی مێژوویییە و ووڵامی مەترسییەکانی ئەم قۆناغەیە.
چاوەڕوانین هەموو لایەنە کوردییەکان خۆیان لە بەرژەوەندییە حیزبییەکان دوور بخەنەوە و بە شێوەیەکی ئەرێنی لە بانگەوازە جەماوەرییەکان بۆ دیالۆگ و یەکڕیزی نزیک ببنەوە.
داوا لە هەموو کەس دەکەین بە شێوەیەکی ئەرێنی لە هەوڵەکانی ئێستا بۆ جێبەجێکردنی یەکیتی نیشتمانی کوردی نزیک ببنەوە بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە هەڵوێستێکی پاڵپشت بۆ دیالۆگی سووریا و بتوانین بەشداری لە داهاتووی سووریایەکی دێموکراتیک و هەمەچەشن دا بکەین.
ئەم بابەتە 119 جار خوێندراوەتەوە