مەزڵووم کۆبانی چەند پەیامێکی گرینگ ڕادەگەێنێت

پەیامی کورد   ...   مەزڵووم کۆبانی چەند پەیامێکی گرینگ ڕادەگەێنێت

مەزڵووم عەبدی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : ئێمە ئامادەین بۆ پەیوەندی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ لە دیمەشق.
زلهێزه نێودەوڵەتییەکان که له سووریادا ئاماده بوون گۆڕانیان بەسەردا هاتووه.
ئێمە لە ڕێگەی هاوڕێ ئەمەریکییەکانمانەوە پەیوەندی لەگەڵ تەحریروشام دەکەین.
پێویستە هەموو ناوچە و پێکهاتەکانی سووریا لە ڕێگەی گفتوگۆی گشتییەوە نوێنەرایەتی بکرێن
سووریا لە دۆخێکی نوێدا دەژی و ئەو پێشهاتانەی چاوەڕێمان نەدەکرد.
ئێمە لە ڕێگەی ئەمریکییەکانەوە لەگەڵ تورکەکان پەیوەندی دەکەین و ئامانجیش کەم کردنەوەی پەرەسەندنەکانە.
ئێمە ئەو هێزانە بووین کە زۆرترین پێکدادانمان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد هەبوو.
ئێمە هیچ پەیوەندی و گونجانێکمان لەگەڵ ڕژێمی ئەسەد نەبووە.
هەوڵ دەدەین لەگەڵ هێزە نوێیەکان بەشداری پرۆسەی سیاسی بکەین
ئەو ناوچانەی کە بەرەو ئەوێ ڕۆیشتین بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش بوو.
بەپێی ئەو پەیامانەی پێمان دەگات، لە ڕۆژهەڵاتی فورات ڕووبەڕووبوونەوە ڕوو نادات.
 


ئەم بابەتە 100 جار خوێندراوەتەوە