مەسرور بارزانی : ئەجێندای پارتی هەمیشە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان بووە

پەیامی کورد   ...   مەسرور بارزانی : ئەجێندای پارتی هەمیشە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان بووە

جێگری سەرۆکی پارتی، ڕایگەیاند، ڕابردووی پارتی پڕە لە شانازی و بەرگری. جەختی لەوە کردەوە، هەڵبژاردن تاکە ڕێگەیە بۆ ئەوەی شێوازی حکوومڕانی لە ووڵاتەکەمان دیاری بکەین.

 مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە مەبەستی پشتیوانیکردن و سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی، لە شاری هەولێر، لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەندامانی پارتی لە سەندیکاکانی هەرێمی کوردستان کۆ بووەوە.

مەسرور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی، ووتارێکی پێشکەش کرد و ئاماژەی بەوە دا، پارتی ئەوە حزبە بووە کە ڕۆژێک لە ڕۆژان ئامادە نەبووە کە دان بەوە دابنرێت بستێک خاکی کوردستان جیا بکرێتەوە، هاوکات ئامادەبوو شۆڕشێکی لەسەر ئەو پرسە دابنێت.

هاوکات دەڵێت: پارتی ئەو حزبەیە کە لەژێر سەرکردایەتی بارزانی نەمر ئامادە نەبوو واز لە کەرکووک بهێنێت، چوونکە پێی وابوو هیچ بەشێکی خاکی کوردستان لە کوردستان جیا ناکرێتەوە.

ئاماژەی بەوە دا، ئەجێندای پارتی هەمیشە بۆ خزمەتکردنی هاووڵاتییان بووە، پارتی شانازی بەوە دەکات کە ڕۆژێک لە ڕۆژان سازشی لەسەر مافە ڕەواکانی گەلی کورد نەکردووە، پارتی هەمیشە خۆی کردووەتەوە قوربانی نەتەوە و خەڵکی کوردستان.


ئەم بابەتە 39268 جار خوێندراوەتەوە