مەسرور بارزانی : پارتی ناشکێت

پەیامی کورد   ...   مەسرور بارزانی : پارتی ناشکێت

مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرناڤاڵی جەماوەری زاخۆدا بۆ پاڵپشتی لە لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان ووتی : ئێمە داخوازی ئاشتەوایی دەکەین و بەیەکەوە بژین.

دووشەممە 7ـی تشرینی یەکەمی 2024، مەسروور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە کەرنەڤاڵی جەماوەری بۆ  پشتیوانی و سەرخستنی لیستی 190ی پارتی لە شاری زاخۆ بۆ ناساندنی کاندیدانی لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: زاخۆی جوان و دڵی سەرۆک بارزانی، جەماوەری تێکۆشەر و خۆڕاگری زاخۆ، بوون و دەنگی ئێوە، سەرکەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنی داهاتوو مسۆگەرە پشتیوان بە خوای گەورە.

ووتی: پاش دوو هەفتەی دیکە بەرەو هەڵبژاردنێکی چارەنووساز دەچین کە داهاتووی ووڵات و پاشەڕۆکی ووڵاتەکەمان دیاری دەکات، دەنگی ئێوە و بڕیاری ئێوە شێوازی حوکمڕانی چوار ساڵی داهاتووی ووڵاتەکەمان دەکات، بۆیە پێویستە زۆر، پێکەوە هەموومان پێکەوە بە دەر و دراوسێ و خزم و کەس بچینە سەر سندووقەکانی دەنگدان بۆ سەرخستنی لیستی 190ـی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەو پارتەی لە ڕۆژی دامەزراندنیەوە بۆ نەهێشتنی زوڵم و زۆرداری تا ئەمڕۆ بەردەوامە بۆ نەهێشتنی زوڵم و ستەم و ستەمکاری دامەزراوە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە بۆ پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و پێناسەی نەتەوەیی کوردستانی، پارتی دیموکراتی لە ڕۆژی یەکەمەوە تا ئەمڕۆ بە پشتیوانی ئێوە بەردەوام دەبێت، پارتی هەر یەکەم بووە و هەر یەکەمیش دەبێت.

مەسروور بارزانی ووتی: پارتی هەوڵی داوە کوردستان سەرکەوێت و مافەکانی خەڵکی کوردستان بێنە دەست، ناحەزانی پارتیش هەوڵیانداوە پارتی بکەنە ئامانجی خۆیان و پارتی سەرنەکەوێت، پێشتر بەجۆرێک دژایەتی پارتیان دەکرد و پیلانیان دادەڕشت، ئێستاش بەجۆرێکی پیلان دادەڕێژن، بەڵام بە پشتیوانی خوای گەورە لە 20ـی ئۆکتۆبەر ئەو پیلانانە لەناو دەبەین و پارتی هەر یەکەم دەبێت.

مەسروور بارزانی پارتی داوای ئارامی دەکات، چوونکە پارتی لەو باوەڕەدایە میللەتی ئێمە شایستەی ئەوەیە لە ژیانێکی ئارام و ووڵاتێکی ئارامدا بژیت، ئێمە داخوازی ئاشتەوایی دەکەین و بەیەکەوە بژین، چوونکە چەندە ئارامی و ئاشتەوایی لە ووڵاتەکەماندا هەبێت، پارتی زیاتر پێش دەکەوێت.

ووتیشی: پارتی لەهەر جێیەک بێت جێی دەستی دیارە و ئاوەدانی تێدایە، ئاوەدان و پێشکەوتووە، پارتی داوای پێکەوە ژیان دەکات لەگەڵ هەموو نەتەوە و ئایینی جیاواز و لاینە سیاسییەکان، پێمان وایە بەیەکەوە بین ووڵاتەکەمان جوانتر دەبێت و بەهێزتر دەبین، میللەتی ئێمە داهاتووی و پاشەڕۆژی گەشتری هەبێت، پارتی هەمیشە شانازی بەوە دەکات داکۆکی و پشتیوانی مافی نەتەوە و ئاینەکانە، لەسەر ئە سۆزە بەردەوامە دەبێت و تا ماوین داکۆکی لەهەر تاکێکی ئەو ووڵاتە دەکەین.

مەسروور بارزانی ووتی: پارتی درووشمی خۆڕاگری هەڵگرتووە چونکە خۆڕاگربووە بەرامبەر هەموو پیلان و پەلامارەکانی سەر کوردستان، پارتی خاوەنی جەندین داستانە، هەزاران شەهید و پێشمەرگەی قارەمان و جەماوەرێکی قارەمانە لەبەر ئەوە خۆڕاگ دەبێت و هەر بەردەوامیش دەبێت لە خۆڕاگری و بەرگری کردن لە مافی گەلی کوردستان.

مەسروور بارزانی ووتی: هەوڵی زۆر درا بۆ ئەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستان کە بە خوێنی شەهیدان و خەباتی پێشمەرگە و زەحمەتی و ماندووبوونی ئەو گەلەیە، لەناو ببردرێت یاخود لاواز بکرێت، گەلێک لایەنی ئەمڕۆ درووشمیان هەڵگرتووە و داوای دەنگی خەڵکی کوردستان دەکەن، دوێنێ و پێرێ پیلان دادەڕێژی ئەو قەوارەیە نەمێنێت، دوێنێ و پێرێ هەوڵیدا لەگەڵ دەستی دەرەکی دەستی خۆی تێکەڵ کرد، هەوڵیدا مافی خەڵکی کوردستان ڕادەستی بەغدیان کرد و خەڵکی کوردستان تووشی شکست بکەن، بەڵام پارتی ڕێگەی نەدا، ئێستا دێن بە شێوازێکی دیکە قسە لەگەڵ خەڵک دەکەن، بەڵام خەڵک هۆشیارە دەزانێت ڕابردووی هەمووان چییە و دەنگ دەداتە کێ.

ووتی: پەیامی ئێمە بۆ هەموو لایەنەێک کە هەوڵی شکاندنی پارتی داوە، بۆ هەموو ئەوانەی خەونیان بە شکاندنی پارتیەوە دەبینی، بەوان دەڵێین: ئەوانەی هەوڵی شکاندنی پارتییان دا، تووشی شکست بوون، فێر بن، مێژوو فێر بن، پارتی ناشکێت.


ئەم بابەتە 31006 جار خوێندراوەتەوە