مەسروور بارزانی بانگهێشتی كوەیت دەكرێت
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی بانگهێشتی كوەیت دەكرێت
سێشەممە سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی، لە پەراوێزی بەشداریكردنی لە لووتكەی جیهانی ووڵاتان لە دوبەی، لەگەڵ شێخ ئەحمەد عەبدۆڵلا ئەلئەحمەد ئەلسەباح، سەرۆکوەزیرانی کوەیت کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران ئامادەی بوو، سەرۆکوەزیرانی کوەیت سڵاو و ڕێزی شێخ مەشعەل ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح میری کوەیتی بە سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی گەیاند و ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی هەروەها سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بانگهێشتی کوەیت کرد.
سەرۆكوەزیران مەسروور بارزانی ئاماژەی بە گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە و برەودان بە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەرێمی کوردستان و دەوڵەتی کوەیت لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا، دۆخی گشتی عێراق و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.
ئەم بابەتە 64 جار خوێندراوەتەوە