مەسروور بارزانی : بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکەم
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : بە تووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکەم
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : " بەتووندترین شێوە سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر سەرۆک دۆناڵد ترامپ دەکەم و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ دەخوازم."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی هەولێر، تەقە لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی پێشووی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەربژێری کۆمارییەکان بۆ سەرۆکایەتی ئەو ووڵاتە کرا، کاتێک سەرقاڵی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا، بەهۆی تەقەکەوە گوللـەیەک بە گوێی ترامپ کەوت و برینداربوو.
مەسروور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردووەتەوە هەروەها دەڵێ، "هاوخەمم لەگەڵ قوربانیانی ئەم هێرشە تیرۆریستییە و هاوپشتی خۆمان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەردەبڕین.".
ئەم بابەتە 20218 جار خوێندراوەتەوە