مەسروور بارزانی : بە فرەچەشنی ئابووری و پاڵپشتی جووتیاران بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین

پەیامی کورد  ...  مەسروور بارزانی : بە فرەچەشنی ئابووری و پاڵپشتی جووتیاران بەڵێنەکانمان جێبەجێ دەکەین

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەێنێت، حکومەتی کوردستان بە هەمەچەشن کردنی ئابووری و پاڵپشتیکردنی جووتیاران بەڵێنەکانی جێبەجێ دەکات.

مەسروور بارزانی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ڕایگەیاندووە: فرەچەشنی ئابووری و پاڵپشتیکردنی جووتیاران و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت ئەو بەڵێنانەن کە جێبەجێی دەکەین.

سەبارەت بە هەناردەکردنی هەنگوینی کوردستان، مەسروور بارزانی ڕایگەیاند : هەنگوین بەشێکی گرینگی بەرهەمی نیشتمانیمانە. خۆشحاڵم کە لە ئەمڕۆوە هەنگوینی کوالیتی کوردستان لە بازاڕەکانی قەتەر بەردەستە و زیاتر لە ٢ تەن هەنگوین بە سەرکەوتوویی لە ڕێگەی ئاسمانییەوە هەناردە کرا”.

شایانی باسە ئەمڕۆ ٢٩ی ئەم مانگە دوو تەن هەنگوینی کوردستانی کوالێتی بەرز لە چوارچێوەی کارەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە قەتەر.


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە