مەسروور بارزانی : دەمانەوێ ھەرێم ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ رۆژھەڵاتی ناوین

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی : دەمانەوێ ھەرێم ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ رۆژھەڵاتی ناوین

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی لە میانەی بەشداریکردنی لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی کوردستان، ووتارێکی پێشکەش کرد و رایگەیاند، دەمانەوێت ھەرێم ببێتە سەبەتەی خۆراک بۆ رۆژھەڵاتی ناوین.

مەسروور بارزانی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، لە میانەی پێشکەشکردنی وتارێکدا ڕایگەیاند: ئێمە قەرزاری کوردستانین دەمانەوێت باشترین پێشکەش بکەین، پرۆژەی هەژماری من بەردەوامە و پێویستیمان بە تواناکانی ئێوەیە بۆ پەرەپێدانی و  پڕۆگرامە جیاوازەکانی، حکوومەت وایکردووە هەزاران دەرفەتی کار بڕەخسێت. 

سەرۆکوەزیران باسی لەوەکرد، لە پێناوی خزمەتکردنی هاووڵاتییان پڕۆژەی کارەبامان نزیکە لەوەی 24 کاتژمێر کارەبا بۆ کوردستان دابین بکات، لە کەرتی کشتوکاڵیشدا پێویستیمان بە تواناکانی قوتابییان و دەرچووانی زانکۆیە، دەشمانەوێت ببینە سەبەتەی خۆراک بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


ئەم بابەتە 5422 جار خوێندراوەتەوە