مەسروور بارزانی قەڵای هەولێری بەسەر کردەوە

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی قەڵای هەولێری بەسەر کردەوە

ئێوارەی یەکشەممە 5/26، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی قەڵای هەولێری کرد و لە نزیکەوە کارەکانی پشکنین و هەڵکۆڵین و نۆژەنکردنەوەی قەڵای هەولێری بەسەرکردەوە.

سەرۆکی حکوومەت دووپاتی کردەوە کە قەڵای هەولێر، یەکێکە لە شوێنەوارە مێژووییەکانمان کە هەزاران ساڵە ژیان تێیدا بەردەوامە و بەشێکی گرینگە لە ناسنامەی نیشتمانیمان و شوێنەوار و کەلەپوورێکی جیهانیشە، بۆیە حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە هاوکاری ڕێکخراوی یوونێسکۆ و تیمە نێودەوڵەتییەکان، بەردەوام دەبێت لە گرینگی پێدان و نۆژەنکردنەوە و پاراستنی قەڵای هەولێر کە تا ئێستا پاشماوەی زۆر کۆن و مێژوویی تێیدا دۆزراونەتەوە، کە هی سەردەم و شارستانی کۆن و جیاوازن.


ئەم بابەتە 44394 جار خوێندراوەتەوە