مەسروور بارزانی لەگەڵ جێفری پایت پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی لەگەڵ جێفری پایت پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد
ھەینی ٣ی ١ی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ووزە پێگەیشت و پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە و ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستانیان تاوتوێ کرد.
لە پەیوەندییەکەدا ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر گرینگی چارەسەرکردنی کێشەکان و نەھێشتنی ئاستەنگەکانی بەردەم ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە زووترین کاتدا، چوونکە وەستانی، زیانێکی زۆری لە بوودجەی گشتی عێراق داوە.
ھەروەھا جەختیان لە پێویستی دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور و ڕۆڵی گرینگی ھەرێم لە برەودان بە سەربەخۆیی عێراق لە بواری ووزە و گەشەپێدانی ئابووری و سەقامگیری ناوچەکە کردەوە.
ئەم بابەتە 96 جار خوێندراوەتەوە