مەسروور بارزانی لەگەڵ یەکیتی ئافرەتانی کوردستان کۆ بووەوە

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی لەگەڵ یەکیتی ئافرەتانی کوردستان کۆ بووەوە

سێشەممە 25/6/2024، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کۆبووەوە.

جێگری سەرۆکی پارتی، ئاماژەی بە ڕۆڵی گرنگیی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان کرد کە بەشدارییەکی دیار و كاریگەریی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستاندا لە قۆناخە جیاوازەکاندا هەبووە و پێویستە لە خەبات و تێکۆشانی ڕێکخراوەیی خۆیان بەردەوم بن لە پێناو داکۆکیکردن لە مافەکانی ئافرەتانی کوردستان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانیی و کارکردن بۆ نەهێشتنی توندوتیژی کۆمەڵایەتی.

جێگری سەرۆکی پارتی، دووپاتیشی کردەوە کە پێویستە ئافرەتانی کوردستان، لە بواری سیاسیی و ڕێکخراوەییشدا، ڕۆڵی خۆیان لە هاندانی ئافرەتاندا بگێڕن بۆ ئەوەی بەشدارییەکی کاراتریان لە کایەی سیاسی و بەڕێوەبردندا هەبێت.


ئەم بابەتە 28384 جار خوێندراوەتەوە