مەسروور بارزانی میوانداری ژمارەیەک باڵیۆز و نێردەی ووڵاتان به بۆنهی جهژنی نهورۆزهوه کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی میوانداری ژمارەیەک باڵیۆز و نێردەی ووڵاتان به بۆنهی جهژنی نهورۆزهوه کرد
سەرۆکی حکوومەت میوانداری ژمارەیەک باڵیۆز و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی ووڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان کرد.
ئێوارەی ھەینی ٣/٢١، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی نەورۆز، لە کۆمەڵگەی گەشتیاری کۆڕەک، لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، میواندارییەکی بۆ ژمارەیەک لە دیپلۆماتکاران ڕێکخست.
لە میواندارییەکەدا فوئاد حسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق و ژمارەیەک لە باڵیۆز و کونسووڵی گشتی و دیپلۆمات و نوێنەر و نێردەی ووڵاتان لە عێراق و ھەرێمی کوردستان ئامادەی بوون.
ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە