مەسروور بارزانی : نزا بۆ سەلامەتی سەرۆککۆماری ئێران و سەرنشینەکانی هێلیکۆپتەرەکە دەکەین

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی : نزا بۆ سەلامەتی سەرۆککۆماری ئێران و سەرنشینەکانی هێلیکۆپتەرەکە دەکەین

مەسروور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان سەبارەت بە كەوتنەخوارەوەی ئەو هێلیكۆپتەرەی كە سەركۆماری ئێران و ژمارەیەك بەرپرسی دیكەی ووڵاتەكەی تێدا بووە پەیامێكی بڵاو كردەوە.

مەسروور بارزانی، پەیامەكەی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (X) بڵاو كردووەتەوە و تیایدا هاتووە، "ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەری سەرۆککۆماری ئێران مایەی نیگەرانیمانە."

سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان دەشڵێ: "هیوادارم سەرۆک ڕەئیسی و سەرنشینەکانی دیکە سەلامەت بن. دڵمان لەلای خۆیان و خێزانەکانیانە و نزا بۆ سەلامەتی هەموویان دەکەین."


ئەم بابەتە 48299 جار خوێندراوەتەوە