مەسروور بارزانی : هیوادارم ڕۆژ بە ڕۆژ پڕۆژەی باشتر بخەینە خزمەتی هاووڵاتییان
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : هیوادارم ڕۆژ بە ڕۆژ پڕۆژەی باشتر بخەینە خزمەتی هاووڵاتییان
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یەکگرتنەوەی شەقامی 120 مەتری بە ڕێگەی هەولێر- دهۆک، کردەوە.
سێشەممە ٢٤ی سێپتەمبەری ٢٠٢٤ ، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی یەکگرتنەوەی شەقامی 120 مەتری لە نزیک گوندی گەزنە، بە ڕێگەی سەرەکی هەولێر- دهۆک کردەوە کە درێژییەکەی سێ کیلۆمەترە.
مەسروور بارزانی، دوای کردنەوەی پڕۆژەکە، لە ووتارێکدا ڕایگەیاند: "ئەم پڕۆژەیە لە خزمەتی هەموو هاووڵاتییانی کوردستاندایە و شەقامی 120 مەتری بە ڕێگەی سەرەکی هەولێر- دهۆک دەبەستێتەوە و ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاونیشتمانیان دەکات".
سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە کۆمپانیای جێبەجێکار (هێمن گرووپ) کرد کە وەکوو خۆی ووتی، "بە شێوەیەکی زۆر ستاندارد و لە ماوەیەکی پێوانەییدا ئەم پرۆژانە جێبەجێ دەکات".
مەسروور بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا هیواشی خواست "بتوانین ڕۆژ بە ڕۆژ کوردستان بەرەو پێشتر ببەین و پڕۆژەی باشتر بخەینە خزمەتی هاووڵاتییان".
ئەم بابەتە 51157 جار خوێندراوەتەوە