مەسروور بارزانی : هەڵبژاردن تەنیا بۆ پێکهێنانی حکوومەت نییە بەڵكوو بۆ مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانە

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی : هەڵبژاردن تەنیا بۆ پێکهێنانی حکوومەت نییە بەڵكوو بۆ مانەوەی قەوارەی هەرێمی کوردستانە

جێگری سەرۆکی پارتی، ڕایدەگەێنێت، ھەڵبژاردن تەنیا حووکمڕانی چوار ساڵی داھاتوو دیاری ناکات بەڵکوو بڕیارێکی چارەنووسسازە. هاوکات ووتیشی : ھەڵوێست وەرنەگرتن ھەڵویستە و ئەگەر کەسێک دەنگ نەدات کەسانێک لەبری ئەو بڕیار دەدەن.

پێنجشەممە ٢٦ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی شاری ھەولێر کۆبووەوە.

جێگری سەرۆکی پارتی، لە میانەی ووتەیەکدا ڕایگەیاند: ھەر بڕیارێک لە ھەڵبژاردندا بدرێت کاریگەری لەسەر تاک بە تاکی ھاووڵاتییان دەبێت، بۆیە دەبێت ووتارێکی ڕاشکاو و ڕاستگۆیانەمان ھەبێت.

ئاماژەی بەوەش کرد، ھەڵوێست وەرنەگرتن ھەڵویستە و ئەگەر کەسێک دەنگ نەدات کەسانێک لەبری ئەو بڕیار دەدەن.

مەسروور بارزانی ووتیشی: ھەڵبژاردن تەنیا حووکمڕانی چوار ساڵی داھاتوو دیاری ناکات، بەڵکو بڕیارێکی چارەنووسسازە، جەختی لەوەش کردەوە، ھەڵبژاردن تەنیا پێکھێنانی حکوومەت نییە، بەڵکوو بۆ مانەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستانە.

جێگری سەرۆکی پارتی دەڵێت: دەبێت چاومان لەوە بێت کوردستان ببێتە خۆشترین و پێشکەوتووترین وڵات لەسەر ئاستی جیھان، بەڵام دەستی ناوخۆ ھەیە ڕێگری لە پێشکەوتنەکانمان دەکات.


ئەم بابەتە 47263 جار خوێندراوەتەوە