مەسروور بارزانی و باڵوێزی ڕووسیا ، پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان دووپات كردەوە

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی و باڵوێزی ڕووسیا ، پێویستی چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەولێر و بەغدایان دووپات كردەوە

دووشەممە، 30-09-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئیلبروس کوتراشیڤ، باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

بە گوێرەی ڕاگەێندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا، بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ڕووسیا و دوایین پەرەسەندن و پێشهاتەکانی بارودۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

لە بەشێکی گفتوگۆکاندا، باس لە ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا. بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەکە "جەخت لە گرینگی جێبەجێکردنی پرۆسەکە لە کەشێکی ئارام و دوور لە پێشێلکاری کرایەوە".

پێویستیی چارەکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرال و دابینکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو. 


ئەم بابەتە 40424 جار خوێندراوەتەوە