مەسروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا : پێویستە حکوومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر پێک بهێندرێت
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و باڵیۆزی بەریتانیا : پێویستە حکوومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر پێک بهێندرێت
ھەینی ٢٢ی ١١ی ٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە شاری دھۆک، پێشوازی لە ستیڤن ھیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کرد.
بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە ئامادەکارییەکانی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ھەردوولا ھاوڕا بوون لەسەر پێکھێنانی حکوومەتێکی یەکگرتووی گشتگیر، کە لە زووترین کاتدا دەست بەکار بێت و بەبێ جیاوازی، خزمەتی ھەموو ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بکات.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، جەخت لە گرینگی دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکان و مافە دەستوورییەکانی ھەرێمی کوردستان کرایەوە، ھەروەھا بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئاڵوگۆڕ کرا.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە