مەسروور بارزانی و کونسووڵی نوێی میسر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی و کونسووڵی نوێی میسر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان تاوتوێ کرد
پێنجشەممە، ١٠-١٠-٢٠٢٤، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆز و مەحموود فاروق یووسف، کونسووڵی نوێی میسر لە ھەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، ھەموو پشتیوانییەکی بۆ کونسووڵی میسر دووپات کردەوە لە پێناو پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا.
کونسووڵی میسر خۆشحاڵی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە ھەرێمی کوردستان دەربڕی و ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ پێش خستن و بەھێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان نیشان دا، بەتایبەتی لە بوارەکانی وەبەرھێنان و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و تەندرووستی و خوێندن و گەشتوگوزاردا.
لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکانی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا و جەخت لە بەڕێوەچوونی پڕۆسەکە دوور لە پێشێلکاری و تەزویر و ساختەکاری کرایەوە.
ئەم بابەتە 26199 جار خوێندراوەتەوە