مەسروور بارزانی : پارتی خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكه به كه‌س ناچه‌مێت و به كه‌سیش ڕاناوه‌ستێت
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی : پارتی خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكه به كه‌س ناچه‌مێت و به كه‌سیش ڕاناوه‌ستێت
بە ئامادەبوونی هەردوو جێگرانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی، ئاهەنگێکی گەورەی جەماوەری لە نێو یاریگای دهۆک بەڕێوە چوو.
مه‌سروور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له ووتارێكدا له ئاهه‌نگی بانگه‌شه‌ی لیستی 190 پارتی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له دهۆك له سه‌ره‌تادا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد و ڕایگه‌یاند، سوپاس بۆ خودا كه "ئێمه پارتین"ـه و ووتی : ووتاره‌كه‌ی كاك نێچیرڤان ووتارێكی هه‌موو پارتییه.
مه‌سروور بارزانی، جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پارتی تاكه لایه‌نی سیاسییه باسی پاشه‌ڕۆژ و ئایینده‌ی خه‌ڵكی كوردستان ده‌دات و چه‌ند ڕۆژێكی كه‌میش ماوه بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی كوردستان بڕۆنه سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان و بڕیار له داهاتوو و چاره‌نووسی خۆیان بدات.
جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی له‌وه‌ش كرد، ژیان شانۆگه‌ری نییه تاوه‌كوو نمایشێكی كۆمێدی هه‌ندێك هه‌رزه‌كاری تێدا بخرێته پێكه‌نین.
ئاماژەی بەوە کرد، ژیان شانۆگه‌ری نییه تاوه‌كوو نمایشێكی كۆمێدی هه‌ندێك هه‌رزه‌كاری تێدا بخرێته پێكه‌نین، به‌ڵكوو ژیان پڕه له هه‌وراز و نشێوی و پێویست ده‌كات، حوكمڕانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان له ده‌ست خه‌ڵكێكدا بێت، كه جێگه‌ی باوه‌ڕی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بن و ئه‌زموونیان هه‌بێت و خۆیان نه‌چه‌مێنن، نه‌ترسێنن و ڕووبه‌ڕووی هه‌موو ئاڵنگارییه‌ك ببنه‌وه، بۆیه ته‌نیا لایه‌نێك كه تا ئێسته له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كوردستان مابێته‌وه و به‌دڵنیاییه‌وه هه‌تا هه‌تا بمێنێته‌وه و له پاڵ خه‌ڵكی كوردستاندا بوه‌ستێت، پارتی دیموكراتی كوردستانه.
هه‌روه‌ها گوتی: گه‌لێك لایه‌ن په‌یامی خۆیانیان گه‌یاندووه‌ته خه‌ڵكی كوردستان، هیچ كامێكیان باسیان له ئایینده و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كوردستان نه‌كردووه، كه‌سیان باسیان ژیان و پاشه‌ڕۆژی خه‌ڵكی كوردستان نه‌كردووه، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێت ڕێگه له خه‌ڵك و پارتی بگرن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاوه‌كانی بۆ پێشكه‌وتنی كوردستان ڕابگرن، ئه‌وان ده‌ڵێن "ده‌یڕووخێنین، تێكی ده‌ده‌ین، وێرانی ده‌كه‌ین، ڕاتان ده‌گرین." ئێمه‌ش پێیان ده‌ڵێین "ناتوانن، ناتوانن، ناتوانن".
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئه‌وان ناتوانن، چوونكه پارتی خاوه‌نی سه‌رۆك بارزانی و خاوه‌نی پێشمه‌رگه‌ی خۆنه‌چه‌مێنه، خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی خۆڕاگره، بۆیه هیچ دوژمن و ناحه‌زێك ناتوانێت پارتی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی ڕابگرن. پارتی زۆرینه‌یه و له یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه خه‌ڵكی كوردستان زۆرینه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا بووه، به‌ڵام پارتی هه‌موو كات هاوبه‌شی له حوكمڕانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی دیكه قبووڵ كردووه و ده‌ستی ئاشتی بۆیان درێژ كردووه، له‌سه‌ر حیسابی خۆی داوای لێ كردوون به‌شداری له حوكمڕانی بكه‌ن، ئه‌مرۆ هه‌ندێك خه‌ڵك هه‌ن، دوو ژه‌مه نانی نه‌داوه‌ته خه‌ڵك، كه‌چی داوای ڕووخاندنی پارتی ده‌كات! ئه‌دی ئه‌گه‌ر ئه‌وان خاوه‌نی زۆرینه‌ی جه‌ماوه‌ری بوونایه، ده‌بوو چی‌یان به‌سه‌ر پارتی بهێنایه؟ پارتی خاوه‌نی جه‌ماوه‌ره، بۆیه پێویسته هه‌موو كه‌سێك؛ بیری له‌وه كردبێته‌وه، ڕێگه له پارتی بگرێت، بیری له‌وه كردبێته‌وه، زیان به پارتی بگه‌یێنێت، پێویسته پێشتر بیر له جه‌ماوه‌ری پارتی بكاته‌وه، بزانێت پارتی خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكه به كه‌س ناچه‌مێت و به كه‌سیش ڕاناوه‌ستێت.
مه‌سروور بارزانی، ووتیشی: پارتی دنیای به ناوه‌ی ئایین نه‌خواردووه، پارتی له‌گه‌ڵ خودا و خه‌ڵك و ویژدانی خۆی ڕاستگۆ بووه، ئیسلامه‌تی و باوه‌ڕی ڕاست و درووست له لای پارتییه، پارتی ئه‌و حزبه‌یه هه‌زاران شه‌هیدی داوه بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی خۆی، بۆ پاراستنی كه‌ڕامه‌تی خۆی، بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه‌ی خۆی، بۆ پێكه‌وه‌ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی جاریكی دیكه زه‌وی و خاكی كوردستان بكه‌وێته بن ده‌ستی داگیركه‌ران، پارتی له‌م پێناوه‌دا هه‌زاران شه‌هید و قوربانی داوه.
هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، پارتی له هه‌موو ئه‌وانه موسڵمانتره كه باسی ئایین و موسڵمانی و دینداری ده‌كه‌ن، ئیمانی پارتی ئیمانێكی ڕاست و درووست و بێبه‌رژه‌وه‌ندییه، پارتی به‌رانبه‌ر هیچ زاڵم و سته‌مكارێك بێده‌نگ نه‌بووه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌سێك باسی دینداری بكات، ده‌بێت به‌رانبه‌ر به سته‌مكار بوه‌ستێته‌وه، نابێت له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی بێده‌نگ بكات، پارتی ئه‌و لایه‌نه بووه هه‌موو كات پشتی به خودا به‌ستووه، پشتی خۆی به خه‌ڵك به‌هێز كردووه، پشتی خۆی به حه‌ق قایم كردووه، بۆیه له هه‌موو كه‌س بێمنه‌ته.
جێگری سەرۆکی پارتی، تیشكی خسته سەر ئه‌وه‌ش، هه‌ندێك لایه‌ن درووشمی ئه‌وه ده‌ڵێنه‌وه كه كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێن ده‌هێنن، مادده‌ی هۆشبه‌ر ناهێڵین و كۆتایی به گه‌نده‌ڵی ده‌هێنین. ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌و دروشمه‌ی به‌رز كردووه‌ته‌وه، له‌و لایه‌نه كه هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌ته‌كانه‌ی تێدایه، بۆیه وه‌ڵامی ئێمه بۆ ئه‌وان ئه‌وه‌یه؛ واز له‌و لایه‌نه بێنن، نه ده‌سه‌ڵاتی خۆسه‌پێنن ده‌مێنێت، نه مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌مێنێت، نه گه‌نده‌ڵی ده‌مێنێت، نه ترسان و تۆقاندن ده‌مێنێت، نه ته‌سلیم بوون ده‌مێنێت، نه خاكفرۆشی ده‌مێنێت.
ئەم بابەتە 23215 جار خوێندراوەتەوە