مەسروور بارزانی په‌یامێكی له‌سه‌ر كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی مۆسكۆ بڵاو كرده‌وه
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی په‌یامێكی له‌سه‌ر كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی مۆسكۆ بڵاو كرده‌وه
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌سه‌ر كرده‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی شارى مۆسكۆ بڵاو كرده‌وه و هاوخه‌می خۆی بۆ كه‌سوكاری قوربانییه‌كان و خه‌ڵك و حكوومه‌تی ڕووسیا ده‌ربڕی.
شه‌ممه، مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس)، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، بە توندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی ڕابردووی مۆسکۆ دەکەم.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت له په‌یامه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، هاوخەمم لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکان و بریندارەکان و خەڵک و حکوومەتی ڕووسیا لەم ساتە سەختەدا.
ئەم بابەتە 10337 جار خوێندراوەتەوە