مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سێ یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کرد

پەیامی کورد   ...   مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە سێ یەکەمەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی کرد

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی ئاراستەی قوتابییە یەکەمەکان و بنەماڵە و مامۆستایان دەکات.

ڕۆژی (19ـی تەمموزی 2024) مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چەپکەگوڵ و پەیامی پیرۆزبایی گەیاندە هەموو قوتابییە یەکەمەکانی پۆلی 12 بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024.

لە پەیامەکەی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانیدا بۆ هەر یەکێک لە قوتابییە یەکەمەکاندا هاتووە: قوتابی خۆشەویست بەبۆنەی سەرکەوتنت لە خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی، گەرمترین پیرۆزباییت لێدەکەم و لە ڕێگەی بەڕێزیشتەوە سوپاس و پێزانینم بۆ خانەوادە و مامۆستا خۆڕاگرەکانت هەیە و ماندووبوون و دڵسۆزییان بەرز دەنرخێنم".

سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی بۆ قوتابییە یەکەمەکانی نووسیوە: بەهیوام لە قۆنا‌غەکانی ئاییندەی ژیانتان سەرکەوتووتر بن بۆ خزمەتی کوردستان.


ئەم بابەتە 18322 جار خوێندراوەتەوە