مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە مەحموود مەشهەدانی کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە مەحموود مەشهەدانی کرد
هەینی 1-11-2024، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، پیرۆزبایی لە د. مەحموود مەشهەدانی کرد بە بۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی سەرۆکی حکوومەت دەربڕی و دڵنیایی دا، کە پشتیوان دەبێت لە جێبەجێکردنی دەستوور و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ.
ئەم بابەتە 40 جار خوێندراوەتەوە