مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە ڕاوێژکاری نوێی ئاڵمانیا کرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پیرۆزبایی لە ڕاوێژکاری نوێی ئاڵمانیا کرد
سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی لە فرێدریک مێرز، کرد بە بۆنەی ھەڵبژاردنی وەک ڕاوێژکاری ئاڵمانیا.
ئەمڕۆ سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە فرێدریک مێرز، ڕاوێژکاری نوێی ئاڵمانیا کرد.
لە پەیامەکەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاتووە، "دڵنیام سەرکردایەتیتان دەرفەتی نوێ بۆ بەھێزکردنی ھاوبەشی نێوان ھەرێمی کوردستان و ئاڵمانیا دەکاتەوە".
سێشەممە ٦ـی ئایاری ٢٠٢٥، فرێدریک مێرز، سەرۆکی پارتی پارێزگارانی ئاڵمانیا، دوای بەدەستھێنانی ٣٢٥ دەنگی ئەندامانی پەرلەمان، بووە ڕاوێژکاری نوێی ووڵاتەکە.
ئەم بابەتە 34 جار خوێندراوەتەوە