مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد
پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق كرد
پێنجشەممە ٢٠-٣-٢٠٢٥، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پێشوازی لە گلێن مایڵز باڵیۆزی ئوسترالیا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا ھەردوولا ھاوڕابوون لەسەر گرینگی بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی ھەرێمی کوردستان و ئوسترالیا .
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەدا، جەخت لە پێویستی پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی ھەرێمی کوردستان کرایەوە.
دوایین پێشھات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.
ئەم بابەتە 39 جار خوێندراوەتەوە